شاندی باڵای حكومەتی هەرێم و سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوە

شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراقدا كۆبووەوە، گفتوگۆ لەسەر پشكی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 كرا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەشێك لە میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی كانونی دووەم، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی حەسەن كەعبی و بەشیر حەداد جێگرانی سەرۆكی پەرلەمان كۆبووەوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا، پشكی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 گفتوگۆی لەبارەوە كراوە.

شاندی حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە ‌سە‌رۆكایە‌تیی قوباد تاڵە‌بانی، 25ی كانونی دووەم، یە‌كە‌م كۆبوونە‌وە‌ی لە‌گە‌ڵ لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مانی عێراق ئە‌نجامدا.

 

بابەتی پێشتر

لە هەرێم توشبوون بە كۆرۆنا كەمبووەتەوە و مردنیش زیادی كردووە

بابەتی دواتر

چاکسازى بەکێ دەکرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share