سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، هۆشداری لەبارەی رادەستكردنی نەوتی هەرێم بە بەغداد دەدات و دەشڵێت، “رادەستكردنی نەوت واتە رادەستكردنی هەموو سەروەرییەكان”.
محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، پرسی نەوت یەكێكە لە پایە بنچینەییەكانی دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆ، تەسلیمكردنی تەواوی ئەو مەلەفە، بەرپرسیارێتیی مێژووییە بەرامبەر نەوەی ئێستا و داهاتوو.
دەشڵێت، “رادەستكردنی نەوت واتە رادەستكردنی هەموو سەروەرییەكان و نابێت رەشنووسەكەی بەغداد بۆ ئەو پرسە قبووڵبكرێت و داواكارین لایەنە پەیوەندیدارەكان خۆیان تووشی هەڵەی مێژوویی نەكەن”.