لە هەرێم توشبوون بە كۆرۆنا كەمبووەتەوە و مردنیش زیادی كردووە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 70 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، پێنج كەسیش بە هەمان هۆكار مردووە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی كانونی دووەم ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 70 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە 39 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا پێنج توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، كە سێ كەسیان لە سلێمانی بوون و دووانیش لە پارێزگای دهۆك”.

ژمارەی ئەو كەسانەشی لەو ماوەیەدا چاكبوونەتەوە بریتییە لە 940 كەس.

وردەكاریی توشبوون و مردن و چاكبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاشماوەی مریشكی زیندوو و سەربڕاوی بەكارهێناوە.. كارگەیەكی دروستكردنی عەلەفی ماسی داخرا

كارگەیەكی دروستكردنی عەلەفی ماسی كە پاشماوەی دوکانەکانی فرۆشتنی مریشکی زیندوو و سەربڕاوی بۆ دروستكردنی بەكارهێناوە داخرا. قائیمقامیەتی قەزای…
Total
0
Share