بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی: بەهۆی رەشەباوە چەند گەڕەکێک بێکارەبا بوون

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی رەشەباوە چەند گەڕەکێکی شارەکە بێکارەبا بوون و تیمەكان سەرقاڵی چارەسەركردنن.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانیدا هاتووە، “بەهۆی ئەو رەشەبایە كە لە دوێنێ شەوەوە سنووری پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە، زیان بە تۆڕەكانی كەوتووە و چەند گەڕەك و ناوچەیەك كارەباكەیان کوژاوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵ و گەیاندنی كارەبای سلێمانی، بەهۆی ئەو رەشەباکەوە، لە ناوشار 19 فیدەری كارەبا و لە دەرەوەی شاریش شەش فیدەر، كێشەیان تێکەوتووە.

کارەبای سلێمانی دەشڵێت، “لەئێستادا تیمی هۆبەكانی چاكسازیی كارەبا، سەرقاڵی چارەسەری كێشەكانن، تا بەزووترین کات، كارەبا بۆ هاوڵاتییان بگێڕنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری هەڵەبجە: لە چوار رۆژی جەژندا نزیکەی 85 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەڵەبجەیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لە هەر چوار رۆژی جەژنی قورباندا 84 هەزار و 176 کەس سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانیان…
Total
0
Share