وەزارەتی بەرگریی تورکیا: هەشت سەربازمان بەهۆی گازی میسانەوە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەو سەربازانەی بەهۆی ژەهراویبوونیان بە گازی میسان، لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا، بەرزبووەتەوە بۆ هەشت سەرباز.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “19 سەرباز بەشدارییان لە ئۆپراسیۆنێکی (گەڕان و هەڵکەندن) لەناو ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستاندا کردووە و لە ئەنجامی ژەهراویبوونیان بە گازی میسان، هەشت سەربازیان گیانیان لەدەستدا”.

شەوی رابردوو، وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، پێنج سەربازیان بەهۆی ژەهراویبوون بە گازی میسان گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ئەمڕۆ، ژمارەی گیانلەدەستدان بەرزبووەتەوە بۆ هەشت سەرباز.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیمارات شاندێك دەنێرێتە ئەفغانستان و بڕیارە تاڵیبان ئیمارەتێكی ئیسلامی پێكبهێنێت

بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، شاندێكی فەرمیی ئیمارات دەگاتە كابول و وتووێژ لەگەڵ بزوتنەوەكەدا دەكات. ئەحمەدوڵڵا واسق،…
Total
0
Share