لە بەغداوە دوا بڕیار لەسەر ناردنی مووچە دەدرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، چاوەڕواندەكرێت لە كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا رەشنووسی رێككەوتنی هەرێم و بەغداد لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوت، داهاتەكان و تەوتین پەسەندبكرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، هەرێم و بەغداد لەسەر ئەو رەشنووسە بگەنە رێككەوتن بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت.

تاوەكو ئێستا مووچەی مانگی پێنج و شەش لە هەرێمی كوردستان دابەشنەكراوە، لەكاتێكدا كە حكومەتی عێراق دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕانكاری لە مووچەی زیاتر لە پێنج هەزار ئەفسەر و پێشمەرگە دەكرێت

ئێستا، وردەكاریی زیادكردنی مووچەی ژمارەیەك ئەفسەر و پێشمەرگە بڵاودەكاتەوە، فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانیی دووی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان خراونەتە سەر…
Total
0
Share