ئەمریکا و سوریا لەبارەی هەڵگرتنی سزاکانی سەر دیمەشق قسەیان کرد

لەسەر هەڵگرتنی سزاکانی سەر دیمەشق، وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و سوریا بە تەلەفۆن قسەیان کرد.

تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رایگەیاند، مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریای راگەیاندووە کە چاو بە پۆلێنی لیستی تیرۆری تایبەت بە سوریا دەخشێننەوە.

باس لەوەشدەکات، رۆبیۆ جەختی لەوە کردووەتەوە کە سزاکانی سەر بەشارئەسەد، سەرۆکی پێشووی سوریا و هاوکارەکانی بەردەوامدەبن و توندتر دەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سازدەکات

لەسەر داوای سویسرا ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی لەناکاوی نائاسایی کراوە ئەنجامدەدات. لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست…
Total
0
Share