بزوتنەوەی گۆڕان: راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیارێكی سیاسییە

بزوتنەوەی گۆڕان ئاراستەی كوردسات راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیارێكی سیاسییە و دەبێت پرسی مووچە لەسەر بنەمای دەستوور و بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی چارەسەربكرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد بە لەبەرچاوگرتنی بارگرانیی ژیانی فەرمانبەرانی هەرێم پێویستە چارەسەری ئەم كێشەیە لەسەر بنەمای دەستوور و قانون و بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی بكرێت و چیتر مووچە نەكرێتە كارتی سیاسیی و خەڵكی كوردستان باجی كێشەكان بدات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “حكومەتی هەرێم بەرپرسیارە لە تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە و دابینكردنی شایستەی داراییەكان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: گۆڕانكارییەكانی پرۆژەیاسای بودجە رەتدەكەینەوە

سەرۆكی هەرێم نیگەرانی لەبارەی دەستكاریكردنی بڕگەكانی پرۆژەیاسای بودجە پەیوەست بە هەرێمی كوردستان دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت، “يه‌كجارى ره‌تيان ده‌كه‌ينه‌وه‌‌”.…
Total
0
Share