سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمسیۆنی عێراق رایگەیاند، “نزیکەی حەوت هەزار و 900 کەس بۆ ئەنجومەنی نوێنەران خۆیان کاندید کردووە”.
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، “نزیکەی حەوت هەزار و 900 کەس بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خۆیان کاندید کردووە و لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا وردبینیی ناوەکانیان تەواودەبێت”.
وتیشی، دوای تەواوبوونی پرۆسەی وردبینی، کۆمسیۆن ناوەکان بۆ پشکنینی شایستەیی رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان وەزارەتەکانی بەرگری، ناوخۆ، پەروەردە و خوێندنی باڵا، ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دەستەی دەستپاکی، دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەڵگە و تاوان، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، دەکات.
باسی لەوەشکرد، لەسەر ئەو لایەنە پەیوەندیدارانە پێویستە لەماوەی 15 رۆژدا وەڵامی کۆمسیۆن بدەنەوە، دواتر ئەنجومەنی کۆمسیاران ناوی کاندیدەکان پەسەند دەکات.