هەرێم و بەغداد رێککەوتن

دوای چەند رۆژێک لە کۆبوونەوەی بەردەوام هەرێم و بەغداد گەیشتنە رێککەوتن و وەفدەکە گەڕانەوە.

شیروان دووبەردانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای پێنج رۆژ لە کۆبوونەوەی بەردەوامی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لە هەولێر و لە بەغداد، شەوی رابردوو گەیشتن بە رێککەوتن.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەفدەکەی حکومەتی هەرێم گەڕاونەتەوە، بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەدوای کاتژمێر 1:00 ی نیوەڕۆ بڕیار لە خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنج بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share