لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە سلێمانی دوو كەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، “رووداوەكە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا بوو لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە بەردەم نەخۆشخانەی مێرسیی ئەهلی لە شاری سلێمانی بووە كە بە هۆیەوە دوو كەس بریندار بوون كە برینی یەكێكیان سەختە.
هەر بەپێی زانیارییەكان بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە كراون و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.