لە سێمانی بارهەڵگرێک بەبێ شۆفێر خۆی بە سێ ئۆتۆمبێلدا دەکێشێت

لە سێمانی بارهەڵگرێک بەبێ شۆفێر خۆی بە سێ ئۆتۆمبێلدا دەکێشێت و هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا بارهەڵگرێک لە گەڕەکی زەرگەتە، بەهۆی بێ ئاگایی شۆفێرەکەیەوە کە برێکی وەستاندنی ڕانەکێشابوو، بارهەڵگرەکە بەبێ شۆفێر دەڕوات و خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی میری و دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتدا دەکێشێت و پاشان دەوەستێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕووداوەکە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە و تەنها ئۆتۆمبێلەکان زیانیان بەرکەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێكی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایشەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش، دەستگیركردنی (دوو) تیرۆریست رادەگەیەنێت. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش كە وێنەیەكی دەست تۆڕی…
Total
0
Share