وادەی پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک درێژکرایەوە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاریدا، ماوەی تەرخانکراو بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بۆ ماوەی مانگێک درێژبکاتەوە.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتەکە رایگەیاند، “ماوەی ناوتۆمارکردن بۆ فۆرمی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی تا 1ـی 8ـی 2025 درێژکرایەوە و تا ئەو وادەیە، بەستەری داواکاری کارا دەبێت”.

سەرەتای ئەمساڵ، وەزارەتی بازرگانیی عێراق پرۆژەی “فۆرمی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی”ـی راگەیاند، بەمەبەستی بۆ گۆڕینی فۆرمی بەشەخۆراکی کاغەزی بۆ ئەلیکترۆنی، کە ئەمەش لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکی تایبەتەوە ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی هەڵەبجە: ئەو مامۆستایەی دوورخرایەوە بە نایاسایی پۆستی راگری کۆلێژی یاسای وەرگرتبوو

سەرۆکایەتیی زانکۆی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ئەو مامۆستایەی کە رایگەیاندبوو گوایە هۆکاری دوورخستنەوەکەی جێبەجێنەکردنی کاری نایاسایی بووە، لە راستیدا بەدەر…
Total
0
Share