سلێمان هەڵشۆیی بە كەفالەت ئازادكرا

سلێمان هەڵشۆیی بە بڕیاری دادوەر و بە بارمتەی 160 ملیۆن دینار ئازادكرا و وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین وردەكاریی دۆسیەكە ئاشكرادەكات.

پەیامنێرمان لە سنووری ئیدارەی ڕاپەرین پێی ڕاگەیاندین، بڕیاری ئازادكردنەكە دوێنێ بووە و بڕی كەفالەتەكەشی 160 ملیۆن دینارە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، یەكێك لە دۆسیەكانی سلێمان هەڵشۆیی ماددەكەی 456 لە یاسای سزادان بووە و بە بارمتەی 155 ملیۆن دینار ئازاد بووە، دووەم دۆسیەشی بە ماددەی 21 لە یاسای چەك بووە و بارمتەكەی 5 ملیۆن دینارە.

وتیشی، “پێشتر لەو دۆسیەیەدا 94 كەسی دیكە دەستگیركران، لەو ژمارەیە 37 تۆمەتبار مانەوە”.

شۆڕش ئیسماعیل ڕوونیشیكردەوە، لەماوەكانی ڕابردوودا 36 تۆمەتباریان بە كەفالەتی سێ تا 150 ملیۆن ئازادكران، دوێنێش سلێمان هەڵشۆیی بەو كەفالەتە داراییانە ئازادكرا.

کۆتایی ساڵی 2020 سلێمان هەڵشۆیی دەستگیركرا دوای ئەوەی مامەڵەی جیاوازی بە پارە، پارچە زەوی، ئۆتۆمبیل و زێڕی هاوڵاتییانەوە کردبوو، دواتر سەرچاوە نافەرمییەكان ڕایانگەیاند كە 50 ملیۆن دۆلاری هاوڵاتییانی لایە و نەیداوەتەوە.

دوای دەستگیركردنیشی وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، زیاتر لە هەزار كەس لای پۆلیس ناوی خۆیان نوسیوە بۆ ئەوەی سكاڵای لەسەر تۆماربكەن.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا زەمالەی زیاتری خوێندن بۆ خوێندكارانی هەرێم دابیندەكات

بابەتی دواتر

سەركردە عێراقییەكان بەشداردەبن<br> كۆبوونەوەیەكی "گرنگ" لە ماڵی مام لە بەغداد ئەنجامدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share