وەزارەتی ئەوقاف: هەر مامۆستایەکی ئایینی پێش دادوەر مارەبڕین بکات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەر مامۆستایەکی ئایینی پێش دادوەر مارەبڕین بکات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێم رایگەیاند، “بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف، پێویستە بۆ هاوسەرگیری هەموو کارەکانی دادگا وەک پزیشکی و رێکارە یاساییەکان تەواوبکرێن، ئەوکات لای مامۆستای ئایینی مارەبڕین بکرێت”.

وتیشی، “هەر مامۆستایەکی ئایینی سەرپێچی لە رێنماییەکاندا بکات، لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share