هاوڵاتییانی ناوچەیەک لە بارینی تەرزەی زۆر بەهێز ئاگاداردەکرێنەوە

بەهۆی پێشبینی بارینی تەرزەی بەهێز، هۆشداریی بە هاوڵاتییانی ئەم ناوچەیە دەدرێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پێشبینییەکان، سبەینێ سێشەممە، لە مەودای نیوەڕۆ بۆ ئێوارە، لە ناوچەکانی گەرمیان هەندێک کات ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و تاوەبارانی بەخوڕ دەبارێت، لەگەڵ ڕوودانی هەورەبروسکەی بەهێز.

ئەوەشی خستەڕوو، لە هەمان کاتیشدا لەو ناوچانە تەرزە دەبارێت، ئەگەرێکی زۆر هەیە کە تەرزەی بەهێز ببارێت، هەروەها گرنگە هاوڵاتییانی ئەو ناوچانە ئاگاداربن کە لافاوی کاتیش دروستدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share