ئومێد خۆشناو: تەنها لە مووچەدا غەدرمان لێنەكراوە لە هەموو بودجەكان غەدر لە هەرێم كراوە

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، تەنها لە مووچەدا غەدرمان لێنەكراوە لە هەموو بودجەكان كە لە عێراقدا هەن غەدر لە هەرێمی كوردستان كراوە.

وتیشی، “ئەوەی بەغداد كردوویەتی زوڵم بووە لە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و جیاوازی لە مووچە و دامەزراندن لە نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان كراوە”.

باسی لەوەش كرد، لە رابردوودا جگەلەوەی مووچە نەنێردراوە، هەرێمی كوردستان لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانیش بێبەشكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی بۆ هاوڵاتییان: بێجگە لە ژمارە تەلەفۆنی 122 دەتوانن بە دوو ژمارە مۆبایلی دیکەش پەیوەندیمان پێوە بکەن

سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، دەتوانن بە دوو ژمارەی مۆبایلی دیکە بێجگە لە ژمارە…
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە لە بارەی موچەوە پەیامێک ئاڕاستەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات

وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی کوردستان لەسەر دواکەوتنی موچەی هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاند، بەڵێنیانداوە کە موچەی موچەخۆرانی وەزارەتەکەیان نافەوتێت. شۆڕش ئیسماعیل،…
Total
0
Share