پلەكانی گەرما دادەبەزن

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت، بەهۆی كاریگەریی تۆپەڵەهەوایەكی هاتوو لە دەریای ناوەڕاست و هاتنی خۆڵبارینێكی لاواز پێشبینیدەكرێت لە رۆژی سێشەممەوە بۆ ماوەی چەند رۆژێك پلەكانی گەرمی 4 تاوەكو 6 پلە لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و گەرمیان دادەبەزێت.

راشیگەیاند، تاوەكو سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە رۆژدا بەرزترین پلەكانی گەرمی بەم شێوەیە جێگیردەبن:
پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە 38 – 41 پلە
پارێزگای هەولێر 42 – 43 پلە.
پارێزگای دهۆك 38 – 40 پلە.
ناوچە شاخاوییە بەرزەكان 32 – 36 پلە.
هاوكات لە ناوچەكانی گەرمیان و كەركوك لە نێوان 41 – 43 پلە جێگیردەبن، لەكاتەكانی شەویشدا كەشوهەوا فێنك دەبێت، ئەم دابەزینەی پلەكانی گەرمی كاتییە و هەفتەی داهاتوو جارێكی دیكە پلەكانی گەرمی بەرزتردەبنەوە بۆ ئاستی ئاسایی هاوینە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستی هەولێر: ئەو کەسەی ئەمبۆڵانسەکەی بردبوو ویستبووی تەرمی کەسێکیی پێبگوازێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکەدا بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی ئەمبۆلانسەکەی بردبوو، مەست نەبووە و ویستوویەتی تەرمی کەسێکی نزیکی پێبگوێزێتەوە.…
Total
0
Share