شوان محەمەد: بە واژووی تەیف سامی دەبێت ئەمساڵ بەغداد زیاتر لە 13 ترلیۆن دینار بۆ هەرێم بنێرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە بڕیار و واژووی وەزیری دارایی عێراق، دەبێت ئەمساڵ بەغداد زیاتر لە 13 ترلیۆن دینار بۆ هەرێم بنێرێت.

شوان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بڕیاری دادگای فیدراڵی، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەیە بەتەواوی نەک تەنها بۆ یەک یان دوو مانگ.

وتیشی، “بەپێی واژووی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنەکەی ناردووە، هەرێم 13 ترلیۆن و 300 ملیار دیناری هەیە بۆ ساڵی 2025، بەڵام دوو مانگ بەسەر ئەم نووسراوەدا نەڕۆیشت، تەیف سامی دەڵێت هەرێم هیچ پارەی نامێنێت بۆ ئەمساڵ”.

لە مانگی حەوت نزیکدەبینەوە و تائێستا، چارەنووسی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە نادیاری ماوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. گەنجانی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ سەربازە ئەمریکییەکان شەڕەبەفر دەکەن

ئەو شەپۆلە بەفربارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، ڕۆژئاوای کوردستانیشی بێبەشنەکردووە و ئەمڕۆ کۆمەڵێک گەنجی دانیشتووی قامشلۆ لەگەڵ سەربازە ئەمریکییەکان شەڕەبەفریان…
Total
0
Share