سبەی لیستی مووچەی مانگی دوو بۆ بەغداد دەنێردرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، چاوەڕواندەكرێت سبەی چوارشەممە، لیستی مووچەی مانگی دوو بۆ بەغداد بنێردرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، مانگی یەك كراوەتە بنەما بۆ لیستی مووچەی مانگی دوو كە نابێت پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە زیاتر بێت و ئەگەر لە مانگی یەك كەمتربوو ئاساییە كە لیستەكان بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەكراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لیستی مووچە بۆ مانگی یەك بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێردرێت و ئاراستەی فەرمانگەی پەیوەنداردەكرێت و چەند رێوشوێنێكی پێویستە و دواتر بڕیار لەسەر تەموویلكردنی مووچە دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی یەكێتی: پەسەندکردنی بودجە سەرەتایەكی گرنگە بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان

سەرۆكایەتیی یەكێتی پیرۆزبایی بەبۆنەی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق دەكات و دەڵێت، “سەرەتایەكی گرنگە بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان”. سەرۆکایەتیی…
Total
0
Share