رێگەی نێوان سلێمانی و رانیە داخراوە و ئەو کەسانەی ویستوویانە لەو رێگەیە هاتوچۆ بکەن، ئەمشەو بە ناچاری لە هۆتێلەکانی قەزای دوکان دەمێننەوە.
یەکێک لەو کەسانەی لە هۆتێلەکانی دوکان دەمێنێتەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ چەند خێزانێکی دیکە ویستومانە لە سلێمانییەوە بچین بۆ رانیە، بەڵام بەهۆی خراپیی دۆخی کەشوهەوا و بەستنی رێگەکە، نەمانتوانیوە بگەڕێینەوە.
وتیشی، ئەمشەو بە ناچاری دەبێت لە هۆتێلەکانی قەزای دوکان بمێنینەوە.