ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: نازانین یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران بۆ کوێ چووە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایدەگەیەنێت، نازانن ئێستا یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران لە کوێیە و رەنگە بەشێکیشی، لەناوچووبێت.

رافایێڵ گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی، رایگەیاند، ئێران بەرنامەیەکی ئەتۆمیی بەرفراوان و گەورەی هەبووە و رەنگە بەشێکی بەرنامەکەشەی، هێشتا لە شوێنی خۆیدا مابێت، ئەمەش بە کردەوەی سەربازی لەناوناچێت و دەبێت رێککەوتن بکرێت.

ئەوەشیخستەڕوو، ئێران دەوڵەتێکی پێشکەوتووە لە بواری تەکنەلۆجیای ئەتۆمی و ئەم راستییەش ناتوانرێت بسڕدرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ: ئەردۆغان کوردی کۆمەڵکـ.ـوژ کردووە

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بەردەوامدەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئـ.ـێران. بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: لەژێر سەرکردایەتیی…
Total
0
Share