دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەکانی دوێنێی هەردوو وەفدی ئەمریکا و ئێران رایدەگەیەنێت، دانوستانەکان بەباشی بەڕێوەدەچن.
ترەمپ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەکرد، هیچ شتێک گرنگ نییە تا تەواودەبێت، بۆیە حەزناکەم باسی دانوستانەکان بکەم، بەڵام تائێستا بەباشی بەڕێوەدەچن.
دوێنێ شەممە، دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، لە مەسقەتی پایتەختی عومان دەستیپێکرد و باس لە چەند پرسێکی نێوانیان، بەتایبەت بابەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکانی نێوان هەردوولا کرا.
هەردوولا گفتوگۆکانیان بە “بنیاتنەر” وەسفکرد و پشتڕاستیانکردەوە، کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو خولی دووەمی دانوستانەکان بەڕێوەبچێت.