سوپای ئیسرائیل بەچڕی بۆردوومانی باشووری لوبنان دەكات

سوپای بەرگریی ئیسرائیل لەبارەی هێرش و بۆردوومانەكانیان بۆسەر چەند پێگەیەك لە باشووری لوبنان، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

سوپای بەرگریی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سوپای ئاسمانی وڵاتەكەیان چەند پێگەیەكی حزبوڵای-ی لوبنانیان لە باشووری ئەو وڵاتە كردووەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستادا ئەو پێگانەی حزبوڵا كە بۆردوومانكراون پێگەی خۆڕێكخستنەوە و دروستكردنەوەی بەرەكانی بەرەنگاربوونەوە بوون دژ بە وڵاتەكەیان و لە ئۆپراسۆنێكیاندا بۆردوومانیان كردوون.

سەرۆكی لوبنان بۆ چەندینجار هۆشداری بە حزبوڵا دا؛ كە بەهیچ شێوەیەك جارێكی دیكە لەژێر هیچ ناوێكدا هێرش نەكاتەوە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی وڵاتەكە بە دوور بێت لە وێرانكاریی و لە ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران و ئیسڕائیل-شدا جارێكی دیكە هۆشداری بە حزبوڵا دا، بەڵام ئەمڕۆ سوپای ئاسمانی ئیسرائیل هێرشەكانی بۆسەر باشووری لوبنان و سنوورەكانی لەگەڵ ئەو وڵاتە دەستپێكردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“لوتكەی نەتەوەیەكگرتووەكان دوایین و باشترین هیوایە بۆ ڕوبەروبوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا”

نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئاووهەوا دەڵێت، كۆبوونەوەی لوتكەی ئەمساڵی نەتەوەیەكگرتووەكان دواهەمین و باشترین هیوایە لەبەردەم جیهاندا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی…
Total
0
Share