سەرۆک کۆماری ئێران ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا دووپاتکردەوە و رایگەیاند، پشتیوانی لە ناوچەیەکی بێ چەکی ئەتۆم دەکەین.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێمە پشتیوانی لە ناوچەیەکی بێ چەکی ئەتۆم و دوور لە چەکی کۆمەڵکوژ دەکەین، بەمەرجێک کە ئەمە ئیسرائیلیش بگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئامادەین هاوکاربین بۆ باشترکردنی دۆخی ئەمنی و بەرەوپێشبردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا”.
بە وتەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هەفتەی داهاتوو دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێران دەستپێدەکات و دەڵێت، “داوا لە ئێران دەکەین دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی بێت و رەنگە رێککەوتنێکیان لەگەڵدا واژووبکەین”.