تەقینەوەیەک لە باڵیۆزخانەی نەرویج لە تەلئەبیب روویدا

وەزارەتی دەرەوەی نەرویج رایدەگەیەنێت، کەمێک لەمەوبەر تەقینەوەیەک لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکە لە تەلئەبیب روویدا.

توڤا بۆگنێس، بەرپرسی پەیوەندییەکان لە وەزارەتی دەرەوەی نەرویج لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاند، هیچ کارمەندێکی باڵیۆزخانەکە لە رووداوەکەدا بریندار نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

دەشڵێت، پەیوەندییان باڵیۆزخانەکەوە کردووە و رایانگەیاندووە، سەرجەمیان سەلامەتن و لەئێستادا، پۆلیسی ئیسرائیل گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: هێزەکانمان، یەپەگە و یەپەژە، پێنج هێرشی چـ.ـەکدارانی دیمەشقمان پووچەڵکردەوە

ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە رایدەگەیەنێت، هێزەکانمان، یـ.ـەپـ.ـەهە و یـ.ـەپەژە، پێنج هێرشی چـ.ـەکدارانی دیمەشقمان لە کۆبانێ پووچەڵکردەوە و ئەم زیانانەیان…
Total
0
Share