هەوڵێکی کەنارگیرکردنی ترەمپ شکستیهێنا

لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، هەوڵێک بۆ کەنارگیرکردن و کۆنتڕۆڵکردنی دەسەڵاتەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی وڵاتەکە کرایە دەنگدانەوە و دەنگێکی کەمی بەدەستهێنا.

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، ئال گرین پەرلەمانتاری دیموکراتەکان بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی وڵاتەکە کەنارگیربکرێت.

داواکەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران خرایە دەنگدانەوە، بەڵام نەک کۆمارییەکان بەشێکی دیموکراتەکانیش دەنگیان پێنەدا.

لە پرۆسەی دەنگدان بە داواکەدا، 79 پەرلەمانتار بە بەڵێ و 344 پەرلەمانتار بە نەخێر دەنگیان دا.

ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاند، “هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە بەناوی 300 ملیۆن کەسەوە بچێتە جەنگەوە، بەبێ راوێژکردن بە کۆنگرێس.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share