دۆناڵد ترەمپ: بایدن پلەی پێوانەیی لە خەودا شکاندبوو

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە هێرشیکردەوە سەر سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە و رایگەیاند، لە کاتی سەرۆکایەتییەکەیدا پلەی پێوانەیی لە زۆر خەویدا شکاندبوو.

لە میانەی پێشوازیکردنی لە محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە دۆناڵد ترەمپ بە رۆژنامەنووسانی وت، “پێویستە ئیدارەی پێشووی ئەمریکا، بەناوی “ئیدارەی ئامادەنەبوونی بایدن” ناوبهێنرێت، ئەو هەمیشە خەوتبوو، هەموو ریکۆردەکانی خەوی شکاندبوو، تەنانەت بە شەو و رۆژ لە کەنار دەریا دەخەوت، تەنها کەس بوو بتوانێت لەبەرچاوی کامێراکان ئەوە بکات”.

جەختیشیکردەوە، “وەبەرهێنان بۆ وڵاتەکەمان رادەکێشین، ئەو باجی گومرگییەی سەپاندوومانە داهاتی باش بۆ وڵاتەکەمان دەهێنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوای دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەكرێت

ژمارەیەك ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا داوای دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دەرەوە دەكەن بەهۆی ڕووداوەكانی ئەفغانستانەوە. لە كۆبوونەوەیەكی لیژنەی كاروباری دەرەوەی كۆنگرێس…
Total
0
Share