ترەمپ لە 1ی نیساندا لایەنگرانی سەرسامکرد

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەمریکا کە بڕیارە لە مانگی 11 بەڕێوەبچێت، بە ناردنی پەیامێکی رۆژی یەکی نیسان، لایەنگرانی توشی سەرسوڕمان کرد.

رۆژی دووشەممە، لە پەیامێکدا کە بۆ لایەنگرانی نارد، ترەمپ رایگەیاند، “هەڵمەتی هەڵبژاردنم هەڵدەپەسێرم” بەڵام لە راستییدا ئەو پەیامە هیچ راستییەکی تێدا نەبوو.

پەیامەکە بەبۆنەی یەکی نیسانەوە بوو، دواتر دەرکەوت گاڵتەیەکی نیسانە و لە راستیدا ئامانجی کۆکردنەوەی پارەی نوێیە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کە بڕیارە لە مانگی نۆڤەمبەردا ئەنجام بدرێت.

ترەمپ لە هەوڵی سەرکەوتندایە بەسەر رکابەرەکەیدا، کە جۆ بایدن، سەرۆکی دیموکراتەکانە و ئەم پەیامەی لە رێگەی ئیمەیڵ و لە رێگەی کورتەنامەیەکەوە بۆ دەنگدەرانی ناردووە و لینکێکی لەگەڵدایە.

دوای کلیککردن لەسەر لینکەکە، وەرگرانی پەیامەکە دەچنە ناو وێبسایتێکەوە کە بانگهێشتیان دەکات بۆ بەخشینی 5 دۆلار، 500 دۆلار، یان 3300 دۆلار بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپ.

لە وێبسایتەکەدا بە پیتی گەورە نووسیویەتی “بەڕاستی پێت وابوو هەڵمەتەکەم هەڵدەپەسێرم؟ ئەوە گاڵتەیەکی نیسانە و هەرگیز لە شەڕکردن ناوەستم لە پێناو خەڵکی ئەمریکادا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: لەگەڵ ئـ.ـێران ڕەنگە قسە لەسەر سووککردنی سزاکان بکەین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە یەکەم لێدواندا لەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستە دوو هەفتەییەکە لەگەڵ ئـ.ـێران ڕایگەیاند، ئەمریکا…
زیاتر ببینە

توێژینه‌وه‌یه‌ك: چای گەرم مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ دروستدەكات ‏

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كى كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكیی شێرپه‌نجه‌ى ئه‌مریكی، خواردنه‌وه‌ى چای زۆر ‏گەرم مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ زیاتر ده‌كات.‏ كۆمه‌ڵگه‌ پزیشكییه‌كه‌…
Total
0
Share