ئێران دەستگیرکردنى 700 سیخورى ئیسرائیل لە 12 رۆژدا رادەگەیەنێت

میدیاکانى ئێران دەستگیرکردنى 700 سیخوڕ و هاوکارى ئیسرائیل لەماوەى 12 رۆژى جەنگدا رادەگەیەنن.

ئاژانسى میهرى ئێرانى بڵاویکردەوە، لە سەرەتاى شەڕى ئیسرائیل بۆسەر ئێران، تۆڕى سیخوڕى سەر بە ئیسرائیل لەناو ئێران زۆر چالاک بوو، دەزگاى هەواڵگرى و ئاسایشى ئێران توانییان زیاتر لە 700 کەسیان لەماوەى 12 رۆژدا دەستگیربکەن.

ئاماژەى بەوەشدا، زۆرینەى دەستگیرکردنەکان لە پارێزگاکانى کرماشان، ئەسفەهان، خوزستان، فارس و لوڕستان بوو.

بەڵام تائێستا هیچ ئامار و زانیارییەکى ورد لەبارەى دەستگیرکراوان لە تاران-ى پایتەخت بڵاونەکراوەتەوە.

رۆژى هەینى 13ى حوزەیران شەڕى نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکرد و دوێنێ سێشەممە ئاگربەست لەنێوان هەردولا راگەیەندرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەتەر یەكەم هەوڵی دزەپێكردنی هۆشبەر لە دەستپێكی مۆندیالدا پوچەڵدەكاتەوە

ئیدارەی گومرگی فڕۆكەخانەی حەمەد هەوڵێكی دزەپێكردنی ترامادۆڵ و ماددەی حەشیش-ی هۆشبەری پوچەڵكردەوە هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی پاڵەوانێتیی جامی جیهانیی…
زیاتر ببینە

سەرۆکی دامەزراوەی نەرامسین: ئیســ.ـرائیل پێنج جار هەوڵیداوە هێرش بکاتەسەر عێراق

سەرۆکی دامەزراوەی نەرامسین رایگەیاند، “ئیســ.ـرائیل پێنج جار هەوڵیداوە هێرش بکاتەسەر عێراق”. حەیدەر بەرزنجى، سەرۆکی دامەزراوەی نەرامسین بۆ گفتوگۆ…
Total
0
Share