عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی گواستنەوەی نەوت لەگەڵ تورکیا راگەیاند

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، لە هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی گواستنەوەی نەوت بە بۆری لە رێگای تورکیاوە ئاگادارکراونەتەوە و رێککەوتنێکی نوێش واژوودەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، رێککەوتنی گواستنەوەی نەوت بە بۆری لەنێوان تورکیا و عێراقدا لە ساڵی 1973 واژوو کراوە و لە ساڵی 2010 هەموار کراوەتەوە، بەپێی رێککەوتنەکە دەتوانرێت کۆتایی بە رێککەوتنەکە بهێنرێت بە خواستی یەکێک لە لایەنەکان بەو مەرجەی ساڵێک بەر لە هەڵوەشاندنەوەکەی وڵاتی یەکەم وڵاتی دووەم ئاگاداربکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق لە هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنەکە لەسەر خواستی تورکیا ئاگادارکراوەتەوە، نووسراوی رەسمیش بۆ وەزارەتی هاتووە کە ئاماژە بە خواستی تورکیا دەکات بە بەستنی رێککەوتنێکی نوێ کە ئامانجی فراوانتر لە خۆی بگرێت.

ئاشکراشیکرد، سەرقاڵی پێداچوونەوەن بەو رەشنووسەی لەلایەن تورکیاوە پێشکەشیان کراوە، تا بگەن بە شێوازێک لە رێککەوتن کە لە بەرژەوەندییان بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: پرۆسەی گواستنەوەی دەستگیرکراوانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق کۆتاییهات

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا، گواستنەوەی چـ.ـەکدارانی دەستگیرکراوی د،ا،عـ.ـ ـشی لە سوریاوە راگەیاندووە. سێنتکۆم لە بەیاننامەکەدا…
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: بە هەمواری یاسای بودجە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگای سۆمۆوە دەستپێدەکاتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “بە دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگای سۆمۆوە دەستپێدەکاتەوە” د.…
زیاتر ببینە

ئیسرائیل ڕێنمایی دەداتە سوپاکەی بۆ ئامادەییان لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران

سەرکردە سیاسییەکانی ئیسرائیل، لەم هەفتانەی کۆتاییدا ڕێنماییان داوەتە سوپای وڵاتەکەیان تاوەکو ئامادەکاری بکەن بۆ ئەگەری سیناریۆی هێرشی ئەمریکا…
Total
0
Share