ئەردۆغان هێرش دەکاتە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان: هۆکاری تێکدانی ئاسایشی نیشتمانین

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ هەینی لە وتارێکدا هێرشیکردە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بە مەترسی بۆ سەر دیموکراسی و ئاسایشی نیشتمانی ناویبردن.

لەمیانی بەشداریکردنیدا لە كۆڕبه‌ندی میدیایی توركیا ڕایگەیاند، “تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌ هیچ جۆره‌ چاودێرییه‌كیان له‌سه‌ر نییه‌ بوونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی ده‌وڵه‌تان، دیموكراسی و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی”

وتیشی، “هاوشێوەی بابەتە ستراتیژییەکانی دیکە لە پرسی ڕاگەیاندنیشدا خۆمان دەردی خۆمان چارەسەر دەکەین”.

لەوبارەیەوە ئۆلکۆ شاهین پارێزەر و ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی تورکیا کە یەکەم سەندیکایە لە ساڵی 1952ـەوە چالاکە وتی، “حکومەت پێیوایە دەیەوێت کۆنترۆڵی هەموو بوارەکان بکات وەک چۆن کۆنترۆڵی دەزگا ڕاگەیاندنە کلاسیکییەکانی کردووە، بەوجۆرەش کۆنترۆڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکات، چونکە ئەو ئازادییەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دورستیکردووە، بە مەترسی بۆ سەر خۆی دادەنێت”.

ئەو پارێزەرە دەڵێت، “لەساڵی ڕابردوودا لەڕێگەی یاسایەکەوە کە لە پەرلەمانەوە پەسەندکرا هەوڵی دروستکردنی فشار لەسەر کۆمپانیاکانی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە ئامزارەکانی پەیوەندیکردن درا، لە یاساکەدا هاتووە دەبێت حکومەت ڕووبەڕووی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و دەنگۆی ناڕاست ببێتەوە و دژی بوەستێتەوە”.

هەروەها ئەندامێکی پەرلەمانی تورکیای سەربە ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە کە حزبی گەلی کۆمارییە ڕایگەیاند، ئەندامانی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا لە هەوڵی پەسەندکردنی یاسایەکدان لە پەرلەمانەوە تاوەکو لەڕێگەیەوە سنوور بۆ ئازادییەکانی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش دابنێن.

بابەتی پێشتر

پەیوەندیی نێوان بیستۆکەکان و شێرپەنجە.. تێگەیشتنێکی هەڵەیە یان ڕاستییەکی بێدەنگی لێکراو

بابەتی دواتر

بینیت و پۆتن لەسەر پرسی سوریا و ئێران کۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share