ئەنجومەنى وەزیران بڕیار لەبارەى مووچەوە دەدات

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆببێتەوە و بڕیار لەبارەى گرفتى مووچەوە بدات.

بەپێى زانیارییەکانى تۆڕى میدیایی ئێستا کە لە سەرچاوەیەکى حکومییەوە وەریگرتووە، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەى ئاسایی ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم لە هەولێر بەڕێوەبچێت و پرسى سەرەکیی کۆبوونەوەکەش گرفتى مووچەى مووچەخۆرانە.

سەرەتاى گرفتەکەى ئەمجارە مانگى رابردوو دەرکەوت کاتێک وەزارەتى دارایی عێراق بڕیاریدا چیدیکە پارەى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان رەوانە نەکات، بەهۆى تەواوبوونى پشکى هەرێم لە بودجەى سێ ساڵە.

لەماوەى رابردووشدا چاوەڕوان دەکرا دادگاى باڵاى فیدراڵى کە چەند داوا و سکاڵایەکى سەبارەت بەو کێشەیە رووبەڕوو کرابووەوە، فەرمان سالارییەک بۆ چارەسەرى گرفتەکە دەربکات، بەڵام دەستلەکارکێشانەوەى بەکۆمەڵى 9 دادوەرى دادگاکە ئەو هەنگاوەشى پەکخست.

بەپێى زانیارییەکان چاوەڕوان دەکرێت ئەنجومەنى وەزیران لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆدا بڕیار لەبارەى خەرجکردنى مووچەى مانگى ئایار بەپێى داهاتى ناوخۆ بدات، لەگەڵ تاوتوێکردنى هەوڵى چارەسەرکردنى گرفتەکە لەگەڵ حکومەتى ناوەند.

کۆبوونەوەکە لەکاتێکدا لەگەڵ ئەوەى مانگى حوزەیران لە کۆتاییەکەى نزیکدەبێتەوە، هێشتا مووچەخۆرانى هەرێم مووچەى مانگى رابردوویان وەرنەگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی بەهای دۆلارەوە داوایەک لە لایەنە سیاسییەکان دەکات

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان دەکات کۆبوونەوەیەکی بەپەلە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار…
زیاتر ببینە

خاوەنی نووسینگەیەکی گەشتوگوزاری: راگرتنی گەشتەکان زیانی زۆری پێگەیاندووین

خاوەن نووسینگەیەکی گەشتوگوزاری، رایگەیاند، راگرتنی گەشتەکان زیانی زۆری پێگەیاندووین. سیڤان رەفیق، خاوەن نووسینگەیەکی گەشتوگوزاری لە سلێمانی، بە تۆڕی…
Total
0
Share