چارەسەر بۆ كێشەی مووچە راگەیەندرا

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە سبەی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كۆببێتەوە، بۆ چارەسەری كێشەی مووچەش پێویستە بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسای بودجە جێبەجێبكرێت.

راشیگەیاند، پەیڕەوكردنی لێبڕین و پاشەكەوت لەسەر مووچە جارێكی دیكە دەمانگەڕێنێتەوە بۆ چوار گۆشەی یەكەم و پێشتر پاشەكەوت و لێبڕین لەسەر مووچە پەیڕەوكراوە پێچەوانەی یاسا بوو.

عەبدولواحید محەمەد وتیشی، “بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێویستە بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسای بودجە جێبەجێبكرێت و هەرێمی كوردستان پابەند بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر هەنگاو و پرۆژەیەک لە خزمەتی خەڵکە خۆشەویستەکەماندا بێت یەکێتی لەگەڵیدا دەبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share