سەرۆكی ئەمریكا: ئێران و ئیسرائیل دەیانویست جەنگەكە رابگرن

سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بۆ من شكۆمەندییەكی گەورەبوو سەرجەم وێستگە و توانا ئەتۆمییەكەی ئێران لەناوبەرم و دواتر جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بوەستێنم.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، هەریەك لە ئێران و ئیسرائیل دەیانویست جەنگەكە رابگرن، بۆ من كە سەرجەم وێستگە و توانا ئەتۆمییەكەی ئێران لەناوبەرم ئەوەش شكۆمەندییەكی گەورەبوو كە دواتر توانیم جەنگەكە بوەستێنم.

شەوی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێكیدا بڵاویكردووە كە ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و ئێران جێبەجێدەكرێت كە دوای 12 رۆژ ئاگربەست پەیڕەوكرا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share