لە پارێزگایەكی عێراق 10 مۆڵگەی داعش لەناوبران

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكرد، 10 مۆڵگەی داعشیان لە پارێزگایەكی عێراق لەناوبردووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمرۆ چوارشەممە 27ی كانونی دووەم، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاندووە، “فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی سەڵاحەدین و هێزە ئەمنییەكانی ئەو ناوچەیە و لیواكانی سوپا، هەستان بە پشكنین و پاككردنەوەی سنووری ناوچەكەیان لە داعش بۆ ئەوەی ئاسایشی تیا بەرقەرار بكرێت”.

شانە عێراقییەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئەو هێزانە توانیویانە 10 مۆڵگەی داعش لەناو ببەن و دەستیش بەسەر سێ ئۆتۆمبێلدا بگرن”.

لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمڕۆ، دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، ڕێگرییان كردووە لەوەی چەند شانەیەكی نوستووی داعش دزە بكەنە ناوچەی نەفتخانە لە سنووری پارێزگای دیالە.

بابەتی پێشتر

سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا داوای لێبوردن لە هاوڵاتییانی وڵاتەكەی دەكات

بابەتی دواتر

وەزیری بەرگریی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق و ئەفغانستان تاوتوێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share