دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی دادگای فیدراڵی پشتڕاستکرایەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەستی لەکارکێشایەوە.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دەستی لەکارکێشایەوە.

لەبارەی چارەنووسی مووچە و کۆبوونەوەکانی دادگاکە، غەریب ئەحمەد وتی، هیچ زانیارییەکی ئەوتۆ لەبەردەستدا نییە، بەڵام دادگاکە پێشتر هەرێمی پابەندی بڕیارەکانی خۆی کردووە و دەبێت کێشەکان لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق چارەسەربکرێن.

رۆژی 19ی حوزەیرانی 2025 شەش ئەندامی سەرەکی و سێ ئەندامی یەدەگی دادگاکە دەستیان لەکارکێشایەوە، لەکاتێکدا چاوەڕواندەکرا چارەنووسی مووچەی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێم ئەو دادگایە یەکلاییبکاتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عیماد جەمیل: دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی کاریگەری لەسەر هەڵبژاردن دەبێت

سەرۆكی تیمی راگەیاندن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی پەسەندبکرێت، کاریگەری…
Total
0
Share