وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەمریکا هەمان کاری ئیسرائیلی کردەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، لەکاتی هەردوو هێرشەکەی ئەمریکا و ئیسرائیل، ئەوان لە دانوستاندا بوون.

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، “هەفتەی رابردوو کاتێک لەگەڵ ئەمریکادا لە دانوستاندا بووین، ئیسرائیل بڕیاریدا ئەو رێگا دیپلۆماسییە وێرانبکات. ئەم هەفتەیەش کاتێک گفتوگۆمان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا دەکرد، ئەمریکا بڕیاریدا ئەو رێگا دیپلۆماسییە وێرانبکات”.

دەشڵێت، “بەڕای بەریتانیا و نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەوروپا، ئەوە ئێرانە کە دەبێت بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ. بەڵام چۆن ئێران بگەڕێتەوە بۆ شتێک کە هەرگیز جێینەهێشتووە؟”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا لەبارەی هێرشەكەی هەولێر داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات

نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە UN داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی كردووە لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێر لەلایەن ئێرانەوە. نوێنەرایەتیی ویلایەتە…
Total
0
Share