سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، “ڤێنزوێلا بەڕێوەدەبەین”.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا پاش دەستگیرکردنی نیکۆلاس مـ.ـادۆرۆ، سەرۆکی ڤێنزوێلا قسەی کرد و رایگەیاند، ئەمریکا نیازی هەیە، ئیدارەی ڤێنزوێلا بدات تاوەکو ئەو کاتەی وڵاتەکە بەشێوەیەکی سەلامەت، رێکخراو و گونجاو دەستاودەستی دەسەڵاتی تێدا روودەدات.”
وتیشی، “ئێمە ئاشتی، ئازادی و دادپەروەرییمان دەوێت، ناتوانین سەرکێشی بەوەوە بکەین کەسێک گەلی ڤێنزوێلا بەڕێوەببات کە ویستی ئەوەی لەدڵدا نەبێت.”
لەبارەی کەرتی نەوتی ڤێنزوێلاوە ترەمپ وتی، “کەرتی نەوت لەو وڵاتە بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر داڕماوە، کۆمپانیا گەورەکانی ئێمە بە بەهای ملیاران دۆلار وەبەرهێنان لەو وڵاتەدا دەکەن و هەوڵ دەدەن ژێرخانی نەوت ببوژێننەوە.”