مەغریب قوربانیکردنی قەدەغەکرد

بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی ئاژەڵ و بڵابوونەوەی نەخۆشی تیایاندا، وڵاتی مەغریب قوربانیکردنی لە جەژنی قورباندا قەدەغەکرد.

ئاژانسی هەواڵی مەغریب بڵاویکردووەتەوە، وڵاتی مەغریب بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی ئاژەڵەوە قوربانیکردنی لە جەژنی قورباندا لە سەرتاسەریی وڵاتەکەدا قەدەغەکرد.

هاوکات، ئەحمەد تۆفیق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئیسلامی حکومەتی مەغریب، لەم بارەیەوە رایگەیاندووە، هۆکاری سەرەکی بڕیارەکە دەگەرێتەوە بۆ سەرهەڵدانی نەخۆشی لەناو ئاژەڵەکاندا کە رێژەیانی کەمکردووەتەوە و قەیرانی ئابوری لە وڵاتەکەدا دروستکردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕیارەکە لەلایەن شا محەمەدی شەشەم، شای مەغریب-ەوە دەرکراوە، بەهۆی ئەوەی ماوەی شەش ساڵە وڵاتەکە رووبەرووی قەیرانی ئابوری و گۆڕانکاریی ژینگەیی بووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی ڤیزاکردنی حاجیان دەستپێدەکات

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ كۆتاییهاتووه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا،…
Total
0
Share