میدیاکانی ئێران: بەرگریی ئاسمانیی ئێران بەرپەرچی چەند هێرشێکی درۆنیی ئیسرائیلیان دایەوە

میدیاکانی ئێران باسلەوەدەکەن، کەمێک لەمەوبەر، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران بەرپەرچی چەند هێرشێکی درۆنیی ئیسرائیلیان لە گورگان و ئازادشەهر، دایەوە.

بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، ئەمشەو درۆنەکانی ئیسرائیل هێرشیانکردووەتە سەر چەند شوێنێک لە شارەکانی (کەرەج، گورگان و ئازادشەهر) و سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێرانیش، بەرپەرچی ئەو درۆنانەی داوەتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هیچ زیانێکی گیانی لە هێرشی ئەو درۆنانەدا نەکەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەی حورییەت: پەکەکە دەقی بەیاننامەی خۆهەڵوەشاندنەوەی ئامادەکردووە

رۆژنامەی حورییەت-ی تورکی رایگەیاند، دەقی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ئامادەیە و لە ماوەی یەک یان دوو رۆژی داهاتوو، رادەگەیەندرێت. رۆژنامەکە…
Total
0
Share