ئەندامانی دادگای فیدراڵیی عێراق دەستیان لەکارکێشایەوە.
شەش ئەندامی سەرەکیی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق و سێ ئەندامی یەدەگی دادگاکە، دەستیان لەکارکێشایەوە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو دادوەرانە بۆ وەرگرتنی هەڵوێست لەبەرامبەر سەرۆکی دادگاکە ئەو کارەیان کردووە.
ئەوە لەکاتێکدایە بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، لە کۆبوونەوەیدا بڕیار لەبارەی چارەنووسی مووچەی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێم دەربکات.