بودجە بۆ ژمارەیەک پرۆژە لە سلێمانى خەرج دەکرێت

بودجە بۆ ژمارەیەک پرۆژەى شەقام و تۆڕى ئاوى خواردنەوە لە سلێمانى خەرجدەکرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، لەسەر داهاتەكانی سێكتەری ئاو و شارەوانی لە سنووری پارێزگاى سلێمانی، رەزامەندی درا بە خەرجكردنی چەند بودجەیەکى پێویست بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە بوارەكانی شارەوانی و راكێشانی تۆڕی ئاو لە سلێمانی و دەوروبەری.

پڕۆژەكان:
– پرۆژەی تاخم غەتاس و راکێشانی کارەبای ئاوی دەوروبەری سلێمانی.
– راكێشانی تۆڕی ئاو لە بیری سەتحی بۆ تانكی گوندی گوێزەڕەش سەر بە فەرمانگەی ئاوی سیتەك.
– دروستكردنی سیاج بۆ حەوزی سەریالی گوندی كانی میل لە سنووری فەرمانگەی ئاوی زەڕایەن.
– پڕۆژەی تەواوكاری فراوانكردن و دروستكردنی شەقام بۆ چەند كۆڵانێكی گەڕەكی مامۆستایان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی شارەزوور.
– راكێشانی هێڵی ئاو لە زەڕایەنی كۆن.
– دابینكردنی قیری شل بۆ كارگەی قیری شارەوانی لە تانجەرۆ بۆ قۆناغەكانی یەكەم، دووەم و سێیەم بەمەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ شەقام و كۆڵانەكانی ناو شاری سلێمانی.
– كاری كۆنكرێتكردن و راكێشانی كربستۆن بۆ بەشێك لە شەقامی 30 مەتریی نێوان جیاكراوەكانی (60 ،98)كان و گوندی قڕگە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.
– پرۆژەی دابینكردنی تێكەڵەی شكاو لە جۆری A بۆ قۆناغەكانی یەكەم و دووەم، بەمەبەستی گەیاندنی پرۆژەی خزمەتگوزاریی خێرا بۆ هەندێك لە شەقام و كۆڵانەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share