دۆناڵد ترەمپ: هێشتا لەبارەی بەشداریکردن لە جەنگ بڕیارم نەداوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، هێشتا لەبارەی بەشداریکردن لە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل بڕیاری نەداوە.

ترەمپ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “وڵاتان ئەگەر چەکی ئەتۆمییان هەبێت بەکاریناهێنن، بەڵام ئێران نابێت ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی، چونکە ئەگەر هەیبێت بەکاریدەهێنێت”.

وتیشی، کەمێکی دیکە لە ژووری ئۆپراسیۆن کۆدەبینەوە و بڕیاردەدەین.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێران دەیەوێت لەگەڵمان كۆببێتەوە و ئەوەش دەكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share