کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ پلەی گەرمی دادەبەزێت

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ پلەی گەرمی بەراورد بە دوێنێ دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان بەگشتى ساماڵ دەبێت و لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ تا کاتەکانی ئێوارە، ئەگەری چالاکبوونی خێرایی با هەیە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکى کەم، لە هەندێک ناوچە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرمی بەراورد بە دوێنێ دووشەممە، (2-3) پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

لەبارەی کەش و پلەی گەرمیی سبەی چوارشەممەوە، کەشناسی دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکى کەم. پلەی گەرمییش بەراورد بە ئەمڕۆ، کەمێک بەرزدەبێتەوە.

هەولێر :  37 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی

دهۆک :  36  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 40 پلەی سیلیزی

زاخۆ  :  37 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :37 پلەی سیلیزی

سۆران :  35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی

گەرمیان :40 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share