دەیان درۆن بەسەر ئاسمانی ئیسرائیلەوەن و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدرێت

کەمێک پێش ئێستا، دەیان درۆنی ئێران گەیشتنە ئاسمانی ئیسرائیل و لە ئێستادا لەو وڵاتە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدرێت.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، درۆنەکان لە ماوەیەکی کەمدا گەیشتوونەتە ئاسمانی ئیسرائیل و تائێستا، هیچ هێرشێک لەلایەن ئەو درۆنانەوە، ئەنجامنەدراوە.

لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل لە پەڕەی تایبەتی خۆی، هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، لە چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدرێت و لەلایەن هێزەکانیانەوە، چاودێریی درۆنەکان دەکرێت.

داواش لە هاوڵاتییانی ئیسرائیل دەکات، رێنماییەکان بۆ پاراستنی سەلامەتیی خۆیان جێبەجێبکەن و لە شوێنی پارێزراودا بمێننەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share