هەسـ.ـەدە: سەرەڕای ئاگربەست بەڵام چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق بەردەوامن لە هێرشکردن

هەسەدە رایدەگەیەنێت، سەرباری ئاگربەست و ئەو بەیاننامانەی لەو بارەیەوە بڵاوکرانەوە، بەڵام چـ.ـەکدارانی دیمەشق بەردەوامن لە هێرش بۆ سەر هێزەكانمان لە عەین عیسا، شەدادی و رەقە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دەوروبەری زیندانی قەتان لە رەقە شەڕێکی سەختە، سەرەڕای رێککەوتنی ئاگربەست، بەڵام چەکدارانی سەر بە دیمەشق لە هەرسێ ناوچەی عەین عیسا، شەدادی و رەقە بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانمان.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای رێککەوتن راگەیەندراو بۆ راگرتنی سەڕ، بەڵام چەکدارانی سەر بە دیمەشق پابەندنین و بەردەوامن لە دەستدرێژییەکانیان.

روونیشیکردەوە، چـ.ـه‌كدارانی سەر بە دیمه‌شق ده‌یانه‌وێت زیندانی ئه‌قتان له‌ ره‌قە كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر زیندانیكراوی مه‌ترسیداری تێدایه‌ ئەمەش دەرئەنجامی زۆر خراپی دەبێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی له‌باره‌ی گۆڕینی ساڵانسا و پێشبڕكێی ئۆتۆمبێله‌وه‌ هۆشداریی ده‌دات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری له‌باره‌ی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل و گۆڕینی ساڵانساوه‌ ده‌دات و داواش له ‌هاوڵاتییان ده‌كات، وێنه‌ و…
Total
0
Share