وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بۆ خامنەیی: ئەگەر بەردەوامبیت لە هێرش هەموو تاران دەسووتێنین

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداری دەداتە عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران و دەڵێت، ئەگەر لە هێرشەکان بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوامبن، هەموو تاران دەسووتێنن.

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ بەڕێوەبەری دەزگای مۆساد و چەند کەسایەتییەکی باڵای سەربازیی وڵاتەکە، رایگەیاند، “دیکتاتۆرەکەی ئێران [خامنەیی] خەڵکی وڵاتەکەی بە بارمتە گرتووە”.

وتیشی، خامنەیی وادەکات خۆیان، بەتایبەتی دانیشتووانی تاران، باجی قورسی هێرشەکانیان بۆ سەر هاوڵاتییانی مەدەنیی ئیسرائیل بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share