ئێران خستنەخوارەوەى درۆنێکى ئیسرائیل رادەگەیەنێت

تەلەفزیۆنى ئێران بڵاویکردەوە، هێزەکانى ئێران فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى ئیسرائیلى لە شارى سەلماس-ى سەر بە پارێزگاى ئازربایجانى غەربى خستەخوارەوە.

روونیشیکردەوە، درۆنەکە ئاسمانى وڵاتى بۆ ئەنجامدانى کارى هەواڵگرى، بەزاندووە.

بەرەبەیانى دوێنێ ئیسرائیل هێرشێکى چڕوپڕى بۆ سەر تاران و ژمارەیەک شار و ناوچەى دیکەى ئێران ئەنجامدا و بەهۆیەوە چەندین سەرکردەى سەربازى و زاناى ئەتۆمى کوژران، جگە لە تێکدانى ژێرخانى سەربازى و ئەتۆمى.

شەوى رابردووش ئێران بە هێرشێکى هاوشێوە وەڵامى ئیسرائیلى دایەوە و چەندین ناوچەى لە تەلئەبیب و شارەکانى دەوروبەر کردە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەشرەف غەنی: گەورەترین هەڵەی من ئەوە بوو متمانەم بە ئەمریکا و هاوپەیمانانی کرد

سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان لە یەکەمین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا لەدوای ڕووخانی کۆمارەکەی ڕایگەیاند، گەورەترین هەڵەی ئەو ئەوەبووە کە باوەڕی…
Total
0
Share