کەشناسیی هەرێم: خۆڵبارین بەردەوامدەبێت

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ خۆڵبارین بەردەوامدەبێت و پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، پلەی گەرمی بە (1بۆ2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزمدەبێتەوە.

دەشڵێت، سبەی یەکشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 46 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share